دواین هەواڵ

لێکەوتەی شەڕی دروزەکان لەسەر دەسەڵاتە ساواکەی ئەحمەد شەرع

‌عەبدوڵا ریشاوی

21/07/2025

ئەوەی لە سوەیدای سوری رودەدات و رویدا لە زۆر ڕەوەوە لە سودی ئەحمەد شەرع  و دەسەڵاتە نوێکەی سوریا تەواو بو ئەویزس لەبەر چەند هۆ
١- چەکدارەکانی پێ سەرقاڵ کرد و ئەو هێزو سروشتە سەربازییەی هەیانە لە جێگەیەک خاڵی کردنەوە ئەمەش تەنفیسێکی گرنگ بو بۆ ئەو هێزانە تا لەناوخۆدا کێشە دروستنەکەن
٢-زیاتر سوپاو هێزە ئەمنیە نوێکانی حکومەتی نوێی پێ رێکخستەوە، ،وەک مانۆڕێکی سەربازی لە کۆمەڵێ هێزی شۆڕشگێڕەو فێری پابەندبونی یاسایی کردن.
٣- پشتیوانیەکی زیاتری عەرەب و عەشایرو بگرە سوننەی ناوچەکەی مسۆگەر کرد بە سعودیەشەوە کە نایەوێ جارێکی تر سوریا ببێتەوە بە زۆنی مقاوەمە.
٤-بەجۆرێک کەوتە روبەروبونەوە لەگەڵ ئیسرائیل و ئەو رەخنەیەی لەسەر نەما  کە گوایە هەوڵی دۆستایەتی و نزیکبونەوە لە ئیسرائیل دەدات بەڵکو لە ئێستاداو لەپاش بۆردومانکردنی کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشق هەرگفتوگۆیەکیش لەگەڵ ئیسرائیل بکات وەک وەک دانوستانی نێوان دو لایەنی دژ دەخوێنرێتەوە 
٤- توانی کۆنترۆڵی چەکدارەکانی بکات و لە سوەیدا بیانکشێنێتەوە دوای ئەو تاوانانەی ئەنجامیاندا ئەمەش لای ئەمریکیەکان گرنگە کە لە ئێستایا هیچ بەدیلێکیان بۆ شەرع نیە و رۆژانە بەوشێوەیە ئاراستەی دەکەن کە لە ئەجێندا سەرەکیەکەی ئەوان لانەدا کە هێشتنەوەی سوریایە لە دەرەوەی زۆنی مقاوەمە بەڵکو وەک کۆسپێکی جوگرافی گرنگ لەبەردەم ئەو بەرەیە
بەشێوەیەکی گشتی هەمو ئەوجوڵەو راپسکانە بێ نەتیجانەی  لێرەو لەوێ عەلوی یا هەندێ لە دروزەکان کردیان بە نەتیجە بە زیاتر پتەوکردن و  رێکخستنەوەی حکومەتەکەی شەرع تەواوبو دەبو دروز لەوە تێبگەن ئەمریکیەکان و تورکەکان بەگاڵتە شەرعیان نەهێناوە و بەو ئاسانیە دەستبەرداری نابن بۆیە هەر جۆرە روبەروبونەوەیەک لەم کاتەدا پشتیوانی ئەوان بۆ دەسەڵاتە نوێکە زیاتر دەکات .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP