هەرێم نیوز
مارک وارنەر سیناتۆری ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی هەینی جێفری کرۆس، بەڕێوەبەری هەواڵگریی پنتاگۆن لە کارەکەی دوورخرایەوە و ئەو هەنگاوەی بە دوایین نموونەی بە سیاسیکردنی کاری هەواڵگری لە سەردەمی ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ وەسفکرد.
بەپێی وتەی دوو کەسی ئاگادار لە بڕیارەکە و بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیان ویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ڕایانگەیاند، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، جەنەڕاڵ جێفری کروز چیتر وەک بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی بەرگری ئەمریکا کارناکات و لە کارەکەی دوورخستەوە، بەهۆی ئەوە هەڵسەنگاندنی سەرەتایی هەواڵگریی دەزگاکەی سەبارەت بە زیانەکانی ئەمریکا بۆ شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای توڕە کرد.
لەمیانەی شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، ئەمریکا هێرشی بۆ سەر هەرسێ بنکەی ئەتۆمی ئێران نەتەنز و ئەسفەهان و تۆردۆ ئەنجامدا، ترەمپ هێرشەکەی بە ناوازە پێناسە کرد و ئاشكرای کرد هێرشەکان بە تەواوی شوێنە ئەتۆمییەکانیان لەناوبردووە، ئەم جەنەڕاڵە لە هەڵسەنگاندنەکانی پێچەوانەی قسەی ترەمپی کردووە وتوویەتی کەهێرشەکان توانیوویەتی تەنیا چەند مانگێک بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دوابخات.