هەرێم نیوز
بەگوێرەی پشتڕاستکردنەوەی سیناتۆر مارک وارنەر، ئیدارەی ترەمپ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەرگری ژەنەڕاڵ جێفری کرۆسی لە کارەکەی دورخستەوە، ئهوهش دوای ڕاپۆرتێك لهسهر هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
بهگوێرهی فرانس 24، کرۆس کە لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە سەرکردایەتی دەزگای هەواڵگری بەرگری دەکرد، دهركردنی دوای ئەوە دێت کە ئاژانسەکە هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی بڵاوکردەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیراندا تەنها چەند مانگێکی کەم بەرنامە ئەتۆمییەکەی دواخست.
سیناتۆر مارک وارنەر ئاشکرای کرد، هاوشێوەی زۆر ئەفسەری دیکە، جەنەڕاڵ جێفری کرۆس، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی پنتاگۆن لە پۆستەکەی دورخرایەوە.
وارنەر ئەو هەنگاوەی بە "دواین نمونەی بە سیاسیکردنی زانیاری هەواڵگری لە سەردەمی ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ" وەسف کرد.
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە کە جێگری سەرۆکی لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی پیرانە، وتی، "دەرکردنی بەرپرسێکی دیکەی باڵای ئاسایشی نیشتمانی جەخت لەسەر خوی مەترسیداری ئیدارەی ترەمپ دەکاتەوە کە هەواڵگری وەک تاقیکردنەوەی دڵسۆزی مامەڵەکردن لەگەڵیدا دەکات نەک وەک قەڵایەک بۆ وڵاتەکەمان".
لە سەرەتای خولی دوەمی ترەمپهوه، زنجیرەیەک دەرکردنی ئەفسەرە باڵاکانی تۆماركراوه، لەوانە سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا جەنەڕاڵ چارڵز "سی کیو" براون، کە لە مانگی شوباتدا بەبێ ڕونکردنەوە لە کارەکەی دورخستەوە.
ئەفسەرە باڵاکانی دیکە کە ئەمساڵ لە کارەکانیان دورخراونەتەوە بریتین لە سەرۆکی هێزی دەریایی و پاسەوانی کەناراوەکان، ئەو ژەنەراڵەی کە سەرۆکایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی کردوە، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئاسمانی، دەریاوانێکی هێزی دەریایی پەیوەست بە ناتۆ و سێ پارێزەری باڵای سەربازی.