ئه‌و عێراق دوور له خواستی گه‌لی كورد ، له به‌ر به‌رژوه‌ندی زڵهێزان و له‌لایه‌ن كۆلۆنیالێزمی بریتانی و فه‌ره‌نسی دوای تێشككانی عوسمانییه‌كانه‌وه و به پێی چه‌ند په‌یماننامه‌ی شوومی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دروستكرا ، دواتر دانی پێنرا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به كوشتن و كوده‌تای سه‌ربازی دژی ده‌سه‌ڵاتی شاهانه له‌لایه‌ن عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه له ساڵی 1958 بووه خاوه‌ن یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ، عێراقێك كه هه‌رگیز به‌رگی دیموكراسی و باوه‌ربوونی به‌مافی گه‌ل وپێكهاته‌كانی نێویدا نه‌بووه و پاشگوێ خست ، به‌تایبه‌تی هه‌ر ئه‌وكاته‌ش گه‌لی كورد ، كه گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه بوو له چوارچێوه‌ی عێراقدا ، وه‌ك كه‌مینه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرا ، هه‌رچه‌نده له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق له ساڵانی 1958 تا 1968 گه‌لی كورد وه‌ك هاوبه‌شێكی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ عهرهت دا ناسێندرا ،به‌ڵام ته‌نها له چوارچێوه‌ی دروشم مایه‌وه و تا ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 كه شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول دوای 9 ساڵ شۆڕشی و خه‌باتی چه‌كداری توانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و كاته‌ی عێراق ناچار بكات ئۆتۆنۆمی بۆ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بێنێت .
له ئێستاشدا و دوای 20 ساڵ وێرای ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا جێگركراوه ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵیش داوا كراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ته‌نها یه‌ك مادده‌ی ده‌ستووریی تایبه‌ت به گه‌لی كوردیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و دیارترینیان مادده‌ی 140ی ده‌ستووری تایبه‌ت به ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان ، ده‌ستوه‌ردان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌ڕێگه‌ی دادگه‌ی فیدراڵیی هه‌ر به لابردنی كورسیی كۆتای كه‌مینه‌كان ، دابه‌شكردنی كوردستان بۆ چواربازنهی هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن به سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدارن به‌وه‌ی عێراق خه‌ونی خراپ به كوردستانه‌وه ده‌بینێت .
ئه‌وه‌ی ده‌مهه‌وێت بڵێم به‌م ئاماژه‌دانه‌ی خواره‌وه عێراق پاشگه‌ز بووته‌وه له پابه‌ندبوون به ده‌ستووری وبنه‌ماكانی فیدڕاڵی كه له چه‌ند خاڵێكدا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین كه بریتین :
یه‌كه‌م ،، خۆ دزینه‌وه‌ی له‌ده‌ركردنی یاسا گومركییه‌كان ، كه به پێی مادده‌ی 114ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستانی به شێوه‌ی هاوبه‌شیكردن و سهرپهرشتیكرد دیار كردووه .
دووه‌م،، وێرای ئه‌وه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه عێراق ، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكاری پابه‌ند كردووه به بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێوه‌ست بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی مادده‌ی 58ی یاسایی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه كه ته‌واوكه‌ری ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌و ناوچه داگیركراوانه و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری و گه‌یشتنه به ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم له كه‌ركووك و ناوچه‌كه داگیركراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵام له دوای ساڵی 2007 وه تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌نراوه .
سێیه‌م ،، له باره‌ی پرسی نه‌وت و غاز به پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و مادده‌كانی 111 و112 كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه نه‌وت وغاز موڵكی گشتیی هاووڵاتیانی عێراقه ،ده‌سه‌ڵات ده‌دات به حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمی كوردستان و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان تابتوانن له كێلگه‌كانی ئێستا ، به‌رێوه‌ببه‌ن ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و سه‌رچاوانه ، به‌رێوه ببات.
چواره‌م ،، ئه‌وه‌ی ئێستای حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به كوردستان ده‌یكات سیاسه‌تی زۆرینه‌ی شیعه‌یه ، كه ڕێكاری یاسایی و ئابووری گڕتۆتهبهر بۆ به‌هێزكردنی پێگه و سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی ، به‌تایبه‌تی له پرسی بودده و مووچه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی به بودجه وه‌ك كارتێكی فشار دژی كوردستان به‌كاردێنن و به‌شه بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان ڕاگڕتووه، بۆیه خۆدزینه‌وه له ده‌ستوور، به‌شێوه‌یه‌كی گشت ، ئاماژه‌یه به خه‌ونی هێزولایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سیستمی ناوهندگهڕایی تاكڕه‌وی و هه‌وڵێكی به‌رده‌وامه بۆ نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی یاسایی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و لاوازكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی سیاسی و ئابوری
پێنجه‌م ،، ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه و فشارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ، مامه‌ڵه‌كردنیان به بیر‌و فیكری فاشیزمی چه‌ند حزبی عه‌ره‌بی ، ڕێگریكردن له جێبه‌جێكردنی فیدڕاڵی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن كوردستان و سه‌ربه‌خۆی ئابووری وفرۆشتنی نه‌وتی كوردستان ، هه‌ڵبه‌ته شاراوه نییه ، زۆرێك له‌و گروپ ولایه‌نانه له ژێر كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ئێران دان ،به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت و غاز و به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌بواری غازی كوردستان ، فشاری لایه‌نه شیعیه‌كان و گوشاری ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان زیاتر كرد
شه‌شه‌م ،، ئه‌وه‌ی له ئێستادا له زێهنیه‌تی سیاسه‌ته‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر به كوردستان ده‌بینرێت ، جێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوون نییه به‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ساڵی 2005 به‌ڵكو ته‌نها مانۆرێكی سیاسییه و دادگه‌ی فیدراڵییشه ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی عێراق زیاتر به‌ره‌و تاكڕهوهیی وناوهندگهڕایی له‌ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو بنێت تاكو عێراق ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر كوردستاندا بسه‌پێنێت ،ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌و راستییه‌ی عێراق به‌هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی به بیرێكی فاشیزمانه هه‌وڵی شكستپێهێنان به پرۆسه‌ی فیدراڵیزمی عێراق به ئاڕاسته‌ی سه‌نترالیزمی یا ناوه‌ندی داوه .
بۆیه، تاكو بابه‌ته ده‌ستوورییه‌كان چاره‌سه‌ر وجێبه‌جێ نه‌كرد ، ئیراده‌یه‌كی سیاسی بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌شێوه‌ی یاسایی و ده‌ستوور نه‌بێت ، عێراق هه‌نگاوی مه‌ترسیدارتریش دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌هاێژێت ،به‌دڵنییایه‌وه بهڕێوهژوونی هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ،هه‌ڵوێسته‌كانیان دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان خراپتر ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی دژی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ،چونكه ئه‌وانه هه‌ڵگری هه‌مان زێهنیه‌تی فاشیزمین و چاویان به‌هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بۆ زیاتر پێشخستن وگهشهپێكردن و فه‌راهه‌مكردنی ئاینده‌یه‌كی خۆشگوزه‌ران و ڕووناك و ئاوه‌دان بۆ گه‌لی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت و ده‌بێت گشت هێزولایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی خۆیان ساز وئاماده بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و زێهنیتهفاشیزمهی له عێراق هه‌موو شتێكی ته‌نها بۆخۆی ده‌وێت و باوه‌ری به مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد نییه .